کانونی دوھەم 16, 2019 11:34 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی سووریا لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ بەشداری لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی سووریا وتی: دیمەشق پێشوازی دەکات لە بەشداریی بەربڵاوی کۆمپانییا ئێرانییەکان لە هەموو بوارێکی سەرمایەنانەوە لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا ئێوارەی سێشەممە لە دیداری "حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق وتیشی: بەشداریی ئێران لە بنیاتنانەوەی سووریا دەتوانێ ئاستی پێوەندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لە ئاستی ویست و چاوەڕوانیی دوو گەل بەرز بێتەوە.

خەمیس هەروەها بە ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی ئێران لە سووریا لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕاشکاوانە رایگەیاند: سووریا خوازیاری بەردەما بوونی اهوکاریی لەگەڵ ئێران لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو گەل.

"حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش لەو دیددارەدا ڕایگەیاند: ئێران درێژە دەدات بە بەهێزتر کردنی هاوکارییە واژۆ کراوەکانی و واژۆ و مۆر کردنی ڕێککەوتنامەی نوێ لەگەڵ ئەم وڵاتە.

فەلاحەت پیشە بە ئاماژە بەوەی کە بەشی ئابووری یەکێک لە شاندەرە گرینگەکانی هاوکاریی نێوان تاران و دیمەشقە ، پێی داگرت: وتووێژ سەبارەت بە بەشداریی ئێران لە بنیاتنانەوەی سووریا بەتایبەت سەرمایەنانەوە لە بەشی ئابووری و ژێرخانی بەڕێوە چووە.

لێژنەی پەرلەمانیی ئێران بە سەرۆکایەتیی "حیشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە " ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە دیمەشق و لەو سەفەرەدا تا ئێستا لەگەڵ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆمار، "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوە، "فەیسەڵ خوری" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا دیدار و وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ