کانونی دوھەم 16, 2019 12:10 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی دیمەشق لە قسەکانی ئەردوغان سەبارەت بە دیاری کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا قسە و لێدوانەکانی ئەمدواییەی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان'ی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دیاری کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا (سانا)؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: قسە و کردەوەکانی "ئەردوغان" نیشان دەدات کە تورکیا شێوەزاری داگیرکاری و دەسدرێژکاری نەبێ زمانێکی دیکە بەکار ناهێنێ و کردەوەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ بنەما و پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیە نایەتەوە.

ئەردوغان ئەمدواییە ڕایگەیاند: تورکیا بەنیازە لە چوارچێوی ڕێککەوتنێک کە لە گەل "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەیبووە، ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا دیاری دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بەیاننامەیەدا جەختی کرد: هەرچەشنە هەنگاوێک کە مافی سەروەریی سووریا بخەوشێنێ، کردەوەیەکی دەسدرێژکارانەیە و بە مانای داگیر کردنی خاکی سووریا دەبێ.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەوڵەتی سووریا سوور و پێداگرە لە سەر ئەوەی کە یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێ و بەرەنگاری هەرچەشنە کردەوەیەکی داگیرکارانەی تورکیا ببێتەوە.

سەرپەیڤ