کانونی دوھەم 18, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی شاڵاوی تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوای حەڵەب لە لایەن سوپای سووریاوە

سوپای سووریا ھێرشی تیرۆریستانی تەحریرۆششام بۆ سەر گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای حەڵەبی باکووری ئەم وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی تەحریرۆششام(بەرەی نوسرەی پێشوو) ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ھێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگای سوپای سووریا لە گەڕەکەکانی ڕاشدەین ئ مالیەو جەمیعەتولزەھرا لە ڕۆژئاوای شاری حەڵەب کە تۆپخانەی سوپای سووریا بە توندی ڕێگای ھاتوچۆو جوڵانەوەکانی بەتوندی کردەنە ئامانج.

سوپای سووریا ھەروەھا ژمارێک لەو تیرۆریستانەی کە بە نیازی کنەکردنە نێو ناوچەی تەنەف بەرەو لای باشووری تەدمور لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی شاری حومس بوون دایەبەر ھێرش ئ کوشتنی.

لە گردوپەڕی تەدموریش سوپای سووریا کۆمەڵێک لەو تیرۆریستانەی قۆڵبەست کرد کە بە تەمای کنەکردنە نێو ناوچەی تەلیلە بوون.

لە پارێزگای حەوای ڕۆژئاوای سووریاش مۆڵگەی تیرۆریستانی کەتائیبولعززە لە ناوچەی کەفەرزیتا کەوتە بەر شاڵاوی بەربڵاوی موشەکیانەی سوپای سووریا.

سوپای سووریا ھەروەھا ھەوڵی تیرۆریستان بۆ کنەکردنە نێو لای چەپی شارۆچکەی مەعرکەبە لە گردوپەڕی باکوری حەمای دامرکاندەوەو کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی کوشت.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ