کانونی دوھەم 19, 2019 08:16 Asia/Tehran
  • تاوانکاریی نوێی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا ، 20 کەسی سڤیل کوژران

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا شەوی رابردوو باسی کوژرانی لانیکەم 20 کەسی سڤیلی کرد لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی بە ناو دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا بۆسەر گوندی ئەلباغوزی سەروو لە باشوری رۆژهەڵاتی دەیر زوور لە رۆژهەڵاتی سوریا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سانا راشیگەیاند لە نێو کوژراواندا ژمارێک ژن و منداڵ دەبینرێ .

 فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی پێنجشەممە 13ی  ژانیڤەری ش گوندی شەعفە و شارۆکەی کەشکیە لە باشووری رۆژهەڵاتی دەیرزووریان بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا لانیکەم 21 کەسی سڤیل کوژران .

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە چەند حەوتەی رابردوودا بە جاران ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی دەیرزویان بۆردومان کردووە . هاوپەیمانیی ئەمریکی لە هەندێ لەم پەلامارانەدا بۆمبی  قەدەخەکراوی فۆسفۆریی دەکاردێنێ .

حکومەتی سوریا بە جاران بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش لەوانی ویستووە کۆتایی بێنن بە تاوانکاریەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا .