ڕەخنە و گازەندەی نوێنەری کونگرەی ئەمریکا لە سیاسەتەکانی دژە سووری تڕەمپ
ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژی سووریا خوازیاری گۆڕینی ئەو سیاسەتگەلە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی هێل " تولسی گابارد " ئەندامی دیموکراتی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا وتی دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش لە سووریا بۆ دەوڵەتی ئەو وڵاتە پڕسێکی گرینگە و ڕەوتی دژە سووری کۆشکی سپی دەبێ بگوڕدرێت . گابارد وتیشی : لە چاوپێکەوتنی خۆی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ساڵی 2017 پەژیوان نیە . تولسی گابارد لە نەیارانی شەڕ لە سووریا بۆ لابردنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بوو . ئەو سیاسەتوانە ئەمریکاییە هەوڵی واشنگتون بۆ گۆڕینی نیزامی سووریا لە هۆکارگەلی سەرەکی قەیران لەو وڵاتە دەزانێ . دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی حەوت ساڵ ئامادە بوونی نایاسایی و لاگری لە تڕۆڕیستان لە سووریا نەیتوانی بگاتە ئامانجەکەی واتە لەناو بردنی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق تا ئەوەی کە دوناڵد تڕەمپ سەروک کۆماری ئەو وڵاتە دیسامبری 2018 بە و پاساوە کە داعش لە سووریا شکستی هێناوە ڕایگەیاند دوو هەزار هێزی ئەمریکایی لە خاکی سووریا دەباتە دەر .