شوبات 09, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • تورکیا کەرەستەی سەربازی نوێی ناردە سنووری سوریا

سوپای تورکیا کەرەستەی سەربازی نۆێی ناردە سنورەکانی لەگەڵ سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، هەواڵدەریی ئاناتولی تورکیا ڕایگەیاند  سوپای ئەم وڵاتە کەرەستەی سەربازی نوێ پێکهاتوو لە هێزی تایبەت، ئوتوموبیلی زرێیی و یەکەی سەربازی  ناردووە سنووری هاوبەشی لەگەڵ سوریا  .

هێز و ئوتوموبیلەکانی زرێیی لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا گەیشتە ئەیالەتی کلیس لەسنووری سوریا.

ئاناتولی ڕایگەیاند  کەرەستەی سەربازیی پێکهاتوو لە نەفەرهەڵگرەکان و هێزی تایبەت بەرەو بازگەی  سنووری تورکیا و سوریا  ڕۆیشتن و بڕیارە  لەنێوان یەکەی سەربازی سەقامگیر لە سنوورەکان دابەش بکرێن .