شوبات 10, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەسی مەدەنی لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ  سەر دەیروزوری سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە پەلاماردانی ناوچەیەک لە پارێزگای دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ، سێ کەسی مەدەنییان کوشت و ژمارێکی دیکەیان بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە سانا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لەو پەلامارەدا شاری "الطیانە"ـیان دایە بەر پەلامار کە لە دەڤەری پارێزگای دەیروزور هەڵکەوتووە .

ئەمریکا و ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان، هێرش دەکەنە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا.

دیمەشق بەردەوام بە ناردنی نامەگەلێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەلاماری نائاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر خاکی خۆی ئیدانە کردووە و داوای لەوان کردووە کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی و ئیسراییل.

هەروەها هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە زۆربەیان کوردی سووریان باسی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی خۆیان دژ بە تیرۆریستانی داعشی لە نزیکی گوندی "الباغوز" سەر بە ناوچەی "هجین" لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزوریان کردووە.

هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ڕۆژی چوارشەممەیش لە پەلاماریان بۆ سەر حەشارگەکانی داعش لە "ڕەقە" هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە، ٦٣ تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کرد.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو کە بە هۆی هەوڵی هێزەکلانی سوپا و خەڵکی سووریا هەموو پیلاگێریی دوژمنان  پووچەڵ بۆتەوە.

 

سەرپەیڤ