شوبات 10, 2019 19:06 Asia/Tehran
  • بەربژێری هەڵبژرادنەکانی 2020ی ئەمریکا : بەشار  ئەسەد دوژمنی ئێمە نییە

بەربژێری هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 ئەمریکا وتی سەرۆک کۆماری سووریا دوژمنی ئەمریکا نیە و واشنگتون دەبێ لە شەڕگەلی بێ مانا دەس هەڵبگرێت

تولسی گابارد "  ئەندامی  دیموکراتی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا کە بە تازەیی  بەربژاریەتی  خۆی بۆ هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 ئەو وڵاتە ڕاگەیندووە  لە وتووێژ لە گەڵ  کاناڵی  "  ئێم ئێس ئێن پی سی "  ئاماژەی کردە  دیداری دوو ساڵ لە مەوبەری  لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک  سووریا   لە دیمەشق و وتی :  نە  ئەسەد دوژمنی  ئەمریکایە و نە سووریا  هەڕەشەیکی  ڕاستەوخۆ دژی  ئەمریکایە . گابارد  وتیشی    ئێوە  دەوتوانن  هەر جۆرێک  کە  ئەتانەوێ  ئەسەد  لە هەمبەر  ئەمریکا  وەسف بکەن  بەڵام خاڵی جێ سەرنج ئەوەیە  کە  چە سووریا بێت و یان وڵاتانی دیکە  ئێمە دەبێ بەرژەوەندی  وڵاتان هاو ڕەوت لە گەڵ  بەرژەوەندیەکانی خۆمان لە بەرچاو بگرین . سەفەر گابارد  لە مانگی  ژانویەی 2017 بۆ دیمعشق و دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد  هەڵوێست وەرگرتنی  مێدیاکان  و سیاسەتوانانی  ئەمریکایی  دژی  ئەو نوێنەرەی کونگرەی بەدواوە بوو .   دەوڵەتی ئەمریکا  لە ماوەی  حەوت   ساڵ  ئامادە بوونی  نایاسایی  و لاگری   لە تڕوڕیستان   لە سووریا  نەیتوانی   بگاتە ئامانجەکەی بۆ سەرنخوون کردنی   دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد تا ئەوەی کە دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری  ئەو وڵاتە  دیسامبری 2018 بەو پاسایە  کە داعش   لە سووریا  شکستی خواردووە  ڕایگەیاند  کە دوو هەزار  هێزی ئەمریکایی  لە خاکی  سووریا دەچێتە دەر .

سەرپەیڤ