شوبات 11, 2019 08:35 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی بە سەدان ئاوارەی سوریایی لە ئەردەن و لوبنانەوە بۆ سوریا

بە سەدان ئاوارەی سوریایی بە پەڕینەوە لە دەروازە سنووریەکانی لوبنان و ئەردەن لە گەڵ سوریا ، گەیشتنەوە وڵاتی خۆیان .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، 550 ئاوارەی سوریایی کە لە نێو ئەواندا 165 ئافرەت و 281 منداڵ  دەبینرێ ، بە پەڕینەوە لە دەروازەی سنوریی " جابر - نەسیب "  لە ئەردەنەوە گەڕانەوە سوریا .

 338 ئاوارەی سوریاییش بە پەڕینەوە لە دەروازە سنووریەکانی یابووس و تەلکەلخ لە سەر سنووری لوبنان خویان گەیاندە سوریا کە لەوان 102 کەس ئافرەت و 173 مناڵ بوون .

ژماری دانیشتوانی سوریا بەر لە دەسپێکی قەیران لە ساڵی 2011 نزیکەی 24 ملیۆن کەس راگێندرابوو کە بە هێرشی تاقمە تیرۆریستیەکان بۆسەر ئەو وڵاتە ، لە ساڵانی رابردوودا نزیکەی 12 ملێون کەس ئاوارە بوون و ڕوویانکردە وڵاتانی تورکیا ، میسر ، لوبنان ، ئەردەن و هەروەها ئوڕوپا .

 دوای  دامەزرانی ئارامیی رێژەیی لە سوریا ، ژمارێکی زۆر لە ئاوارە سوریەکان خۆبەشخانە خوازیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیانن و تا ئێستا نزیکەی 5 ملوێن ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵو حاڵی خۆیان .