شوبات 11, 2019 10:21 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، رەنگە لە چەند حەوتەی داهاتوودا

فەرماندەری ئەرکانی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا ، باسی ئەگەری دەسپێکی کشانەوەی لەشکەریانی ئەم وڵاتە دەکات لە سوریا لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوودا .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ،ژۆزێف ڤۆتێل فەرماندەری ئەرکانی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا شەوی رابردوو گوتی : بەپێی فەرمانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمار ، کشانەوەی هێزە زەوینیەکانی ئەمریکا لە سوریا لە وانەیە لە چەند حەتەی داهاتوودا دەسپێدەبێ .

 ڤۆتێل کە ئەرکی چاوەدێری کردنی هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناڤینی لە ئەستۆدایە ، هەروەها رایگەیاند : ژماری لەشکەریانی ئەم وڵاتە لە عێراق هەروا بە گشتی دەمێننەوە .

لێداوانەکانی ئەم کاربەدەستە لەشکەریەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان راپۆری دابوو ئەرتەشی ئەمریکا لە تەدارەکی چوونەدەری بە تەواوەتی لە سوریا تا کۆتایی مانگی نیسانی 2019 یە .

 تڕەمپ لە کاتی راگەیاندنی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریا لە مانگی دیسامبری 2018 ، بازنەیەکی سی رۆژەی دیاری کردبوو .

سێنای ئەمریکا حەوتەی رابردوو دەنگی دا بە درێژەی ئامادەبوونی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریا کە تا ببێ بە یاسا دەبێ چەند قۆناخ بخاتە پشت سەر .

سەرپەیڤ