شوبات 11, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • شەڕی ده سته ویه خه لەدوا نەبەردی کوردانی سوری لەگەڵ داعشدا

فەرماندەرانی شەڕڤانانی کوردی سوری بە هەواڵدەریی فەڕانسەیان وتووە، دواقۆناخی نەبەردی کوردانی سوریا لەگەڵ داعش چووەتە قۆناخی شەڕی ده سته ویه خه لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دواقۆناخ لە هەڵمەتی سەربازیی هێزی کورد-عەرەبی سوریا لەگەڵ داعش بۆ سەندنەوەی دواناوچەی ژێرکۆنترۆڵی ئەو گرووپە ترۆریستییە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەس پێ بووەو بەپێی دواڕاپۆرەکان، شەڕ بەقورسی بەردەوامە.

"مستەفا بالی" فەرماندەری کورد و وتەبێژی هێزەهاوبەشەکانی کورد-عەرەبی سوریا ناسراو بەهێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەهەواڵدەریی فەڕانسەی وتووە، هێزی کورد-عەرەبی سوریا پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە شەڕی دژبەداعش پێشڕەویی بووەو توانیویانە چل و یەک پێگەی ئەو هێزانە بگرن.

ئەو فەرماندەرە کوردە وتی: شەڕی  ده سته ویه خه ی  نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وئەندامانی داعش بەردەوامەو لە چەک و چۆڵی سوک لەو شەڕە کەڵک وەردەگیردرێ.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریاش باسی پێشڕەویی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی کرد لەدوا شەڕی دژبەداعش و ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی دژە داعشیش بە بۆردومانی ئاسمانی و زەوینیی پێگەکانی داعش، پاڵپشتی هێزە کوردەکانی سوریی دەکا.

بەقسەی مستەفا بالی، داعش لە ڕووبەرێکی چوار کیلۆمتری چوارگۆش گەمارۆدراوەو ٦٠٠کەس لە هێزەکانی ئەو گرووپە لەهەمبەر هێزی کورد-عەرەبی سوریا خۆڕاگری دەکەن و لەوانەیە ژمارێک کەسی سیڤیلیش لەو ناوچەیە گیریان خواردبێ.