شوبات 12, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • پەلاماری شیمیایی تیرۆریستەکان بۆ گردوپەڕێ ئەدلیبی سووریا

سەرچاوەکانی سووریا لە پەلاماری شیمیایی تیرۆریستەکانی "تەحریری شام" بۆسەر ناوچەیەک لە گردوپەڕی ئەدلیب هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سپۆتنیک ، گروپە تیرۆریستەکانی " تەحریری شام" لەم پەلامارە، ناوچەی " شەم ئەلهوی" هەڵکەوتوو لە گردوپەڕێ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب یان دایە بەر موشەکی هەڵگری گازی ژەهراوی . لەم پەلامارە شیمیاییە دوو سەربازی سووریایی بە هۆی هەڵمژینی  گازی ژەهراوی بریندار بوونە. لە سەرەتای مانگی فڤوریەی ئەمساڵ ، چالاکانی مافی مرۆڤی سووریا ڕایانگەیاندبوو، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی تەحریری شام بە یارمەتی گروپی بەناو کڵاو سپێەکان چەند بەرمیل گازی کولریان گواستووەتەوە بۆ ناوچەی خان شێخون . گروپی بەناو کڵاو سپێەکان لە مارسی ٢٠١٣ بە یارمەتی ماڵی ئەمریکا وبەریتانیا لە تورکیا دامەزرا. بەشی کاریی ئەم گروپە لە ناوچەکانی ژێر زاڵیەتی گروپە تیرۆریستەکان لە سووریا تاریف کراوە. تیرۆریستەکان پێشتر یش لە خان شێخون وناوچەکانی تری سووریا لەوان غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەستیان داوەتە پەلاماری شیمیایی وهەوڵیان دابوو دەمیشق بە بەرپرسیی ئەم پەلامارانە بناسینن، هەتا لەم ڕێگەوە بیانویەک بۆ پەلاماری سەربازی ڕۆژئاوا بۆ سووریا ئامادە بکەن کە سەرنەکەوتن.

سەرپەیڤ