شوبات 13, 2019 08:06 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بنکەی سەربازانی فەڕەنسی لە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربازانی فەڕەنسی لە "ڕەققە"ی سوریا ژمارێکی زۆر لە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە کوژران یان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک؛ لەو تەقینەوەدا ناوەندی هەواڵگریی و سیخوڕیی سەربازانی فەڕەنسی هەڵکەوتوو لە کارگەیەکی پێشووی شەکر لە ڕەققەو ناوەندی هەڵمەتی فەڕەنسییەکان لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوڕات، کرایە ئامانج.

بەپێی ئەو راپۆرە، پاش ئەو تەقینەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی، شوێنەکەیان گەمارۆ داو پێشیان گرت بە نزیکبوونەوەی هێزەکانی دیکە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی رابردووش سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی ئەمریکی لەتاریکایی شەودا لە شاری "تەبەقە" لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ڕەققە هەڵاتوون پاش سوتێندرانی ئاڵای ئەمریکا لەلایەن دانیشتووانی ئەو ناوچەوە.

شارومەندانی سوری لە پارێزگای ڕەققە چەندین جار بە بەرپاکردنی خۆپێشاندان خوازیاری چوونەدەری هێزە داگیرکەرە ئەمریکی و فەڕەنسییەکان لە سوریاو کۆتایی هاتنی دەستتێوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە بوون.

لەهەواڵێکی دیکەدا، تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە بنکەیەکی پشکنین لە دەورووبەری شاری "ڕاعی" لەنزیک سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا، برینداربوونی لانیکەم سێ پۆلیس و چوار کەسی مەدەنی لێکەوتەوە. شاری راعی لە کۆنترۆڵی هێزەکانی جێی داکۆکیی تورکیا دایە.

سەرپەیڤ