پەلاماری ئاسمانیی ئێراق بۆ سەر خاکی سووریا؛ زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان
کۆپتەرەکانی سوپای ئێراق ژمارێک لە تیرۆریستانی داعشیان لە قۆڵایی خاکی سووریا کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ کاربەدەستێکی باڵای دەوڵەتی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ کۆپتەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە بە هەواهەنگیی دیمەشق، بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعشیان لە نێو خاکی سووریا دایە بەر پەلامار.
ئەم کاربەدەستە بە ئاماژە بە کوژرانی ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش لەو پە لامارەدا جەختی کرد: پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە خاکی سووریا بە مەبەستی لاواز کردنی توانای سەربازیی تیرۆریستان و پێشگری بە نزیک بوونەوەیان بە ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا.
شایانی باسە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێراق و سووریا لە بوونی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش بە هەواهەنگیی بەغدا و دیمەشق ئەنجام دەبێ.
بە پێی ڕێککەوتنی سووریا و ئێراق، فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەرە سەربازییەکانی ئێراق ئیزنی ئەوەیان هەیە تا بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی دراوسێی سنوورەکانی دوو وڵات بدەنە بەر پەلامار.