سوپای سوریا ، پێگەی ترۆریستان لە گردووپەڕی ئیدلەبی تێکشکاند
سوپای سوریا لە وەڵامدانەوە بە درێژەی بەزێندرانی ڕێککەوتننامەی ناوچەی کەم کێشە، پێگەکانی ترۆریستان لە گردووپەڕی ئیدلەب(باکوری رۆژاوای سوریا)ی تێکشکاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا) ؛ لە هەڵمەتی سوپای سوریا بۆسەر پێگەو بنکەی گرووپە ترۆریستییەکان لە دەورووبەری شارۆچکەی خان شەیخون لە گردووپەڕی باشووریی ئیدلەب، ژمارێک لە ترۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای سوریا بەپێوشوێن گرتنی بەوردیی و ئەنجامدانی هەڵمەتی ناسینی شوێنەکانی ئامادەبوونی گرووپی ترۆریستیی داعش لە بیاوانی پالمیرا لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی حۆمس(رۆژاوای سوریا) ژمارێک ترۆریستی کوشت و دەستی داگرت بەسەر چەکەمەنی و ئۆتۆمبیلەکانیان.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی مەیدانی لە کەرتی لێواریی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لەباشور و باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سوریا بەئاماژە بە گەمارۆی ترۆریستانی داعش لە مەزراو کێڵگەکانی دەورووبەری شارۆچکەی باغوزی سەروو، ڕایانگەیاند: ترۆریستان لە ڕووبەری ٩٠٠مەتری چوارگۆشی گرفتار بوون و لەو ناوچانە هیچ ڕێگایەک نییە کەبتوانن لەوێوە خۆیان دەرباز بکەن.