Feb 15, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • دانپێدانان بە بێ ئاکام بوونی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا

فەرماندەری هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا، دانی نا بە بێ ئەنجام و بێ دەسکەوت بوونی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سکای نیوز، "ڕەیمۆند تۆماس" فەرماندەری هێزی تایبەتی ئەمریکی لە کۆڕی گوێ هەڵخستنی سێنا لەمەڕ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی حکومەتی ئەمریکا لەدژ گرووپی ترۆریستیی داعش لە سوریا وتی: ناکرێ ووشەی سەرکەوتن بەکارببرێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دیسەمبەری٢٠١٨ بەو پاسادانە کە داعش لە سوریا شکستی هێناوە، ڕایگەیاند کە دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لەخاکی سوریا دەباتە دەر.

ئەمریکا لەماوەی حەوت ساڵ ئامادەبوونی نایاسایی و داکۆکی لە ترۆریستان لەسوریا نەیتوانی ئامانجەکەی لەمەڕ ڕووخانی حکومەتی یاسایی دەمشق و بەهێزکردنی پێگەی رژیمی زایۆنی لەناوچە، مسۆگەر بکات.

سەرەنجام ترامپ ساڵی٢٠١٨ ڕایگەیاند، بڕیارە سەربازانی ئەمریکی لە سوریا بکشێنیتەوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەربڵاوی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەربەستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سوریا ئەو پیلانە بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت