کاردانەوەی توندی ئەرتەشی فەڕانسا لە حاند ڕەخنە لە کردەوەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا
ڕەخنەی سەربازی فەڕانسەوی ئەندامی هاوپەیمانی بەناو دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە تاکتیکەکانی هاوپەیمانی ، کاردانەوەی توندی وتەبێژی ئەرتەشی غەڕانسەی بە دواوە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز " پاتریک ئیستایگر " وتەبێژی ئەرتەشی فەڕانسا وێڕای هەڕەشەی سزادانی فەڕانسوا- ڕجیس لگریە " سەربازی فەڕانسەوی ئەندامی هاو.پەیمانی بە ناو دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە سووریا وتی یادداشتی ڕخنەگرتنی ئەو سەربازە فەڕانسەوی لە بنکەی ئینترنتی پێداچوونەوەی بەرگری نیشتمانییش سڕدراوەتەوە . فڕانسوا ڕەجیس لگریە کە لە مانگی ئوکتوبری 2018 بەڕێوەبەرایەتی لاگری بە هاوەنی لە گرووپەکانی کوردی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا وەئەستۆی بووە ڕۆژی شەمە ڕەخنەیەکی بێ وێنەی دژی تاکتیکەکانی بەکارهاتووی ئەو هاوپەیمانیە هێناوەتە ئاراوە و دانی ناوە بە کوشتاری کەسانیسیڤیل و لەناو چوونی ژێرخانەکانی سووریا لە لایەن هاوپەیمانی ئەمریکاییەوە . بڵاو بوونەوەی یادداشتی ڕەخنەگرانەی ئەو سەربازە فەڕانسەویە لە بنکەی پێداچوونەوەی بەرگری نیشتمانی مشت م ومڕی زۆریبەرپاکرد و کار گەیشتە جێگایەک کە ئەرتەشی فەڕانسەش کاردانەوەی لە حاند ئەو پرسە پیشان دا .فەڕانسا یەکێک لە هاوپەیمانەکانی سەەرکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی ئەمریکاییە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕانسەوی هاوڕێ لە گەڵ سەربازانی ئەو وڵاتە لەو هاوپەیمانیە ئامادە بوونە .