شوبات 18, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • گەیشتنی ١٠٠ لۆری گوماناوی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە عێراق بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا

لە حاڵێکدا کە واشنتۆن ئیدعای چوونەدەر لە سووریا دەکات ، گروپی بەناو " دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا م ئەمڕۆ دوشەممە بۆ چەندمین جار ڕایگەیاند ": ١٠٠ لۆری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکایی لە عێراقه وه گەیشتووەتە سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم " گروپی " دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا " بە پێچەوانەی ئیدعا وبانگەشەی ئەم دواییەی " دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ چوونەدەری سەربازانی ئەم وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند : ڕێگای حەرەکەتی ئەم لۆریانە لە جادەی " عامودا - قامیشلۆ، لە ڕێفی " حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە. گروپی دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا ژانێڤەر یش ڕایگەیاند : کاروانێکی سەربازی ئەمریکا داگری دەیان ترۆمۆبیل لە ڕێگەی تێپەڕگەی پێوەندی نێوان ڕۆژهەڵاتی فورات وهەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتنە دەیرۆزووری سووریا . دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دێسەمبەری ٢٠١٨ دوای حەوت ساڵ ناتوانی تیرۆریستەکان لە ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی سووریا لە چوونە دەری سەربازانی ئەمریکایی هەواڵی دا.

سەرپەیڤ