شوبات 19, 2019 12:49 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکی ئەمریکایی و ئیسراییلیی تیرۆریستان لە سووریا

هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەستیان گرتووە بە سەر ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایی و ئیسراییلی کە لە لایەن تیرۆریستانی سەقامگیر لە "ڕیف دیمەشق" کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەو چەکانە بریتین لە دەیان هەزار فیشەک، مووشەکی جۆربەجۆر، کەرەستەکانی پێوەندی و گوللە هاوەن کە لە هەممار و حەشارگە ژێرزەوینییەکاندا ڕاگیردرابوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارێک لەو چەکانە لە سوپای ئەمریکادا کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ و راکتە ١٢٨ میلیمەترییەکانیش چەکی سوپای ئیسراییلن.

هێزەکانی سووریا٤ی فێڤرییەیش لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنەوەی باشووری ڕۆژاوای دیمەشق و دەڤەری باکووریی قونەیتەرە دەستیان گرت بە سەر ڕادەیەک چەک، دەرمان و کەرەستەی سازکراو لە ئەمریکا و ئیسراییل.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە لە دەسپێکی قەیرانەکەی سووریاوە دابینکەری سەرەکیی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ تیرۆریستان بوون.

سەرپەیڤ