شوبات 19, 2019 20:44 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ڕووسیا : ئەمریکا بەنیازی پارچە پارچە کرانی سووریایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنە وگازەندە لە هەڵوێستی واشنتۆن لە هەمبەر دەمیشق وتی: ئەمریکا بەنیازە سووریا پارچە پارچە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک "سرگئی لاڤۆرۆف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە وتی ، واشنتۆن لە هەوڵ دایە بۆ بەدی هێنانی نێمچە دەوڵەتێک لە ڕۆخی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا. وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی ، واشنتۆن نەیاری گەڕاندنەوەی بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەوڵەتی دەمیشقە. لاڤورۆف ، هەروەها بە ئاماژەدان بە مەسەلەی ڕاگەێندرانی چوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا بۆ واسنتۆن وهاوپەیمانەکانی لەمەڕ کردەوەکانی نایاسایی لەم ناوچە وشداری دا. وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، پیداگری کرد چوونە دەری سەربازانی ئەمریکایی کارتێکەری ئەرینی لەسەر دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەمەڕ قەیرانی سووریا دەبێت. لاۆرۆف بە نایاسایی زانینی بەرنامەی ئەمریکا بۆ گوێزرانەوەی دەسەڵات لە ڕێگەی بەدی هێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا وتی: واشنتۆن هاوپەیمانەکانی لە سەرمایە نانەوە لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە سووریا قەدەغە دەکات. ئەمریکا ، لەماوەی حەوت ساڵ بوونی نایاسایی وپشتیوانی لە تیرۆریستەکان لە سووریا نەیتوانی بە مەبەستەکەی بۆ ڕۆخانی دەوڵەتی یاسایی دەمیشق وبەهێزکردنی هەڵوێستی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە بگات. سەرەنجام دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دێسەمبەری ٢٠١٨ بەم پاسا دانەوەیە کە داعش لە سووریا توشی شکست بووە ڕایگەیاند کە دووهەزار هێزی ئەمریکایی لە ناو خاکی سووریا بباتە دەرێی. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر لاگری عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەسپێکرا کە بە هەوڵی سوپا وخەڵکی سووریا ئەم پیلانە ناکارامە مایەوە.

سەرپەیڤ