شوبات 21, 2019 13:01 Asia/Tehran
  • خۆبەدەستەوەدانی بەکۆمەڵی ئەندامانی داعش لە

هاوکات لەگەڵ نزیکبونەوەی شەڕ وپێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و گرووپی ترۆریستیی داعش لە ناوچەی باغوز هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ترۆریستان هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانیان، خۆیان تەسلیمی کوردەکان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ ترۆریستانی داعش پاش ئەوەی خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کرد، چەکەکانیان ڕادەستی کوردانی ئەو وڵاتە کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بیست و پێنج لۆری هەڵگری ترۆریستانی داعش و خێزانەکانیان گوێزراونەوە ناوچەکانی ژێرکۆنترٶلی کوردان و ئەگەری ئەوە هەیە کە پاشماوەی ترۆریستان لە باغوزیش چەند ڕۆژی داهاتوو لەو ناوچەیە بچنە دەر.

هەرلەوپەیوەندییەدا، ماڵپەڕی ئەلئەخبار نووسی: نزیک بە پانزە هەزار داعشی چاوەڕوانی گوێزرانەوەیان لە سوریا بۆ عێراقن.

"میچل باچلە"، کۆمیسیۆنەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند: داعش نزیک بە دووسەت خێزانی سوری لە ڕۆژهەڵاتی سوریا گەمارۆ داوە.

سەرپەیڤ