شوبات 22, 2019 08:04 Asia/Tehran
  • وێڕای چوونەدەری هێزی ئەمریکایی؛ ٢٠٠ هێزی ئاشتی پارێز لە سووریا دەمێننەوە

کۆشکی سپی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پاش چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا، ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەم وڵاتە بە ناوی هێزی ئاشتی پارێز لە سووریادا دەمێننەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆ یتێرز؛ کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە گرووپێکی ٢٠٠ کەسی لە هێزەکانی ئاشتی پارێزی ئەمریکا پاش چونەدەری هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی سووریا، بۆ ماوەیک لە سووریا دەمێننەوە.

شایانی باسە کە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دێسەمبەری ساڵی رابردوو فەرمانی چوونەدەری دوو هەزار هێزی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سووریای دەرکرد. بەڵام لەو کاتەوە تا ئیستا، ژمارێک لە راوێژکارانی ترەمپ سوور و پێداگرن لەسەر ئەوەی کە ئەو سیاسەتە پێداچونەوەی بە سەردا بکرێ و داوای گەرەنتی کرانی پارێزرانی هێزە کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە بوون لە هەمبەر هەرچەشنە مەترسیەکی شیمانەیی لە لایەن تورکیاوە.

هەر لەم ئاراستەیەدا، "سارا سەندێرز" وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند کە گرووپێکی چکۆلەی ٢٠٠ کەسی پێکهاتوو لە هێزەکانی ئاشتیپارێز بۆ خولێکی زەمەنی لە سووریادا دەمێننەوە.

ئەو بڕیارە پاش ئەوەی راگەیەندرا کە هەواڵدەریی ئاناتوولی باسی ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و تورکیای کرد لە سەر جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی چونەدەری هێزەی ئەمریکایی لە سووریا لە چوارچێوی قازانجی بەرامبەری دوو وڵاتدا.

بە پێی بەیاننامەی کۆشکی سپی، ڕێبەرانی دوو وڵات لە وتووێژەکانیاندا سەبارەت بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سووریا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە درێژە بدەن بە هەواهەنگیان بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی ئەمنی شیمانەیی.