شوبات 22, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • پێنج کوژراو لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە نزیک شاری "جرابلۆس" لە پارێزگای حەڵەبی سوریا، پێنج کوژراوی بەدواوە بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوە لە شاری منبەج کە لەژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دایە، بەرەو شاری جرابلۆس دەچوو.

سەرەتای ڕۆژی ڕابردوو(پێنج شەممە) ش لە پەلامارێکی ترۆریستی لە عەفرینی سوریا، منداڵێک کوژراو بیست کەسی دیکە بریندار بوون.

لەهەواڵێکی دیکەدا، گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە ٣٥٠٠ تەرم کە بەدەست داعشییەکان کوژراون، لە ڕەققە لەباکوری سوریا دۆزرایەوە.

ژمارێک سەرچاوە، هەواڵی دەسبەسەرداگرتنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکەیان بڵاوکردەوە کە لە دەروازەکانی شاری ڕەققە دۆزراوەتەوەو زیاتر لە٩٠٠ تەرمی لێ هێنراوەتەدەر.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە داخات و کۆتایی پێ بێنێ.

سەرپەیڤ