شوبات 24, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • لاورۆف: گەڵایەکمان بۆ نەبەردی هاوبەشی سەربازی لە سووریا دا نییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ گەڵاڵەیەکمان بۆ ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی تورکیا،ڕووسیا و ئێران لە سوریا دا نییە و ئەم سێ وڵاتە بۆچارەسەرکردنی کێشە لە سوریا هەوڵ دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی حەدەس، سێرگێئی لاوروڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ڕووسیا،تورکیا و ئێران، دەستەبەرکەرانی ئاشتی لە سوریان، وتی : ڕووسیا و ئێران بە سەرنجدان بە بانگێشتنی دەوڵەتی  یاسایی سووریا لەم وڵاتە هەوڵ دەدەن و تورکیاش لەبەر نیگەران بوون لە ڕەوشی  ئاسایشی خۆی ، هاتوەتە نێو ئەم بەرنامەیە.

لاوروف  بە ئاماژەدان بە نەیارەتی دەوڵەتی سوریا بەرامبەر ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە نێو خاکی ئەم وڵاتە وتیشی : بەم حاڵە دەوڵەتی سوریا لە ڕەوتی ناسراو بە  ئاستانە بە بەشداری  ئێران، ڕووسیا و تورکیا ، داکوکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ڕێککەوتنی ڕوانگەیی لەنێوان ڕووسیا و تورکیا  سەبارەت بە تاقمەکانی کورد لە سوریا لە ئارادا نییە  بەڵام مۆسکۆ لە نیگەرانییەکانی  ئەنقەرە لە بارەی پرسی کوردەکان تێ دەگات.

لاوروف وتیشی  :  هێزی ڕووسیا ڕەنگە لە دامەزرانی ناوچەی حائلی نێوان سوریا و تورکیا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق بەشداری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتریش  بۆ نەیارەتی کردن بەرامبەر هەڵس و کەوتی ئەمریکا لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی سوریا  وتبووی هاوکاری  سوپای ڕووسیا و تورکیا بەمەبەستی جێبەجێ  کردنی ڕێککەوتننامەی هاوپێوەند بە  پێشگیری کردن لە هاتنەدی دیسانەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە باکووری سوریا و گەڕاندنەوەی کوردەکان، درێژەی دەبێت .

لاوروف وتیشی:  واشینگتون بە نیازی دامەزرانی شێوە دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فوراتە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە کاربەدەستانی واشینگتون لەوان دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەرلەم حاڵەدا باسی کۆتایی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریا دەکات.

سەرپەیڤ