پرۆژەی پوتین بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە سوریا
سەرۆکی روسیا گەڵاڵەی خۆی بۆ کشانەوەی هێزە بیاینەکان لە سوریا بریتی لە پێکهاتنی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ ئەم مەبەستە ئاشکرا کرد .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم ، ڤلادمیر پوتین بەپێداگری لەسەر نزیکبوونەوەی کاتی نەمانی تیرۆریستان لە دوایین شوێنەکانیان لە ئیدلب و رۆژهەڵاتی فورات ، رایگەیاند ، ئەو لیژنەیە پێکهاتوو لە هەموو لایەنەپێوەندیدارەکان لە وان حکومەتی سوریا، بەرهەڵستکارانی سوری و وڵاتانی ناوچەکە دەبێ کە دوای نەمانی دوایین بنکەکانی تیرۆریستان ، لە بارەی ئاسایی کردنەوەی دواجاری ڕەوشی ئەم وڵاتە هەوڵئەدات .
سەرۆکی روسیا گوتی هەندێ ناوەندی ترۆریستیی لێ دەرچێ کە لە داهاتوودا بە تەواوەتی خاشەبڕ دەکرێن ، سوریا بە گشتی بە سەقام گەیشتووە .
پوتین هەروەها پێی داگرت هەرچەشنە پروسەیەکی سیاسی لە سوریا دەبێ سەروەریی نیشتمانیی و یەکپارچەیی خەکەکەی دەستەبەر بکات .