ئادار 03, 2019 12:11 Asia/Tehran
  • پێشگری هێزە ئەمریکاییەکان بە چوونەدەری ئاوارە سوورییەکان لە ئۆردوگای ڕەکبان

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: هێزی ئەمریکایی ڕێگا نادەن بە چونەدەری خەڵکی مەدەنیی سووریا لە ئۆردوگای "ڕەکبان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ئەنەشرە؛ ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە: زۆربەی دانیشتوانی ئۆردوگای ڕەکبان لەبەر ڕەوشی کارەساتباری ئەم ئۆردوگایە لە سەختی و سەخڵەتێکی تەواودا ژیان دەبەنە سەر و  ئامانجی هێزی ئەمریکاییش لەو پێشپێگرییە، درێژخایەن کردنی قەیرانی سووریا و ئاڵۆز و ناهێور نیشان دانی باروودۆخی ئەم وڵاتەیە.

ئەوە لە کاتێکدا کە دەوڵەتی سووریا بە هاوکاری ڕووسیا لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە بۆ چوونەدەری ئاوارەکان لەو ئۆردوگایە دو بوارگەی مرۆیی داناوە و لە نزیکی ناوچەی «التنف» بنکەی فریاگوزاری و خۆراکیشیان وەڕێخستووە. ئۆردوگای "ڕەکبان" لە سێ گۆشەی ناوچەی سەرسنوورییەکانی نێوان سووریا، ئەردون و ئێراقدا هەڵکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە ژێدەرە هەواڵییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەس بە هۆی پەلامارێکی خۆکوژی دەکەن کە کرایە سەر شوێنی کۆبوونەوەی نێوان هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا ناسراو بە "قەسەدە" و گەورە و سەرۆک هۆزانی عەشیرەتەکانی ناوچەی "خابوور" لە نزیکی "کەرامە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای ڕەقە.

لەو پەلامارەدا سێ سەرۆک هۆزی ئەم ناوچەیە کوژران و  ٨ کەسی دیکەیش بریندار بوون. چوار شەڕڤانی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریایش بریندار بوونە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە کە بە هۆی هەوڵەکانی سوپا و خۆڕاگریی جەماوەری سووریا هەمو پیلانەکانی دوژمنان پوچەڵ بۆتەوە.

 

سەرپەیڤ