ئادار 05, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی سوپای سووریا بۆسەر بنکەی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلەب

سوپای سوریا بەمووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەو پێگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی باشووریی ئیدلەب.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سوپای سوریا پێگەی ترۆریستانی بەرەی نوسرەو کەرەستەکانیان لەگردووپەڕی ناوچەی "التح" و"خان شەیخون" لە گردووپەڕی باشووری ئیدلەب، تێکشکاند.

سوپای سوریا هەروەها لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیادا، پێگەکانی ترۆریستان لە شارۆچکەی "مورک" و "اللطامنه" هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی حەماە، لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی کردە ئامانج کە بەهۆیەوە دەیان ترۆریستی تەکفیریی  کوژران و یان بریندار بوون.

ژمارێک لەگرووپە ترۆریستییەکان لە شارۆچکە و ئاواییەکانی باکوری پارێزگای حەماەو لە پارێزگای ئیدلەب ئامادەن کە جگە لە هێرش بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا ، پەلاماری کەسانی سیڤیلی نێشتەجێ لەو ناوچانەش دەدەن.

سوپای سوریا بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر لەدژ ترۆریستان ژمارێکی زۆر لەوانیان کوشتووە.

سەرپەیڤ