ئادار 07, 2019 15:48 Asia/Tehran
  • کوژرانی تاقمێک تیرۆریست لە ئەدلیبی سووریا

سوپای سووریا بەهۆی پەلاماری موشەکی و توپخانەیی بنکەو بارەگای تیرۆریستەکانی سەربە "بەرەی نوسرە" جێگیر لە دەورووبەری شاری "سەراقیب "ی ئەدلیبی باکووری ئەو وڵاتە تێک شکاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، لەم هەڵمەتە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران وبریندار بوون. هێزە دێموکراتیکە کوردەکانی سووریایش شەوی چوارشەممە چوارسەد داعشیان کە خەرێکی هەڵاتن لە ناوچەی باغۆز بوون ، ناوچەی سنووری سووریا وعێراق، دەسگیر کردن. ژمارەیەک لە گروپە تیرۆریستەکان لە شارۆچکەکان وگوندەکانی باکووری پارێزگەی حەما ولە پارێزگەی ئەدلیب دان کە سەرەڕای پەلامار بۆسەر بنکەو بارەگای سوپای سووریا پەلاماریش دەکەنە سەر کەسانی سیڤێلی جێگیر لەم ناوچانە. سوپای سووریا هەتا ئێستاکە بە هەڵمەتی جۆربەجۆر لەدژی تیرۆریستەکان ژمارەیەکی زۆرلە تیرۆریستەکانیان کوشتووە.

سەرپەیڤ