ئادار 11, 2019 18:38 Asia/Tehran
  • سێهەمین کۆبوونەوەی سوریا بەئامادەبوونی ئێران لە بروکسل

سێهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی "داکۆکی لەداهاتووی سوریاو ناوچە" لە ١٢ی مارسەوە لە بنکەی یەکێتی ئوروپا لە بروکسل دەس پێ دەبێ و هەتا ١٤ی مارس درێژەی دەبێ.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا، نزیک بە هەزار کەس لە کارناسان و بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی "داکۆکی لە داهاتووی سوریاو ناوچە" ناسراو بە بروکسلی سێ ئامادە دەبن.

لە رۆژی کۆتاییشدا بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئوروپاو بانگهێشتکراوان، سەنەدی کۆتایی کۆبوونەوەە دێتەئاراوەو ئیمزا دەکرێ.

ئەو کۆبوونەوە بە سەرنجدان بە بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەئامانجی هاندانی کۆمەڵگای جیهانی بە داکۆکی لە گەلی سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسی پاوەجێ بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئوروپا، قەیرانی سوریا لەکاتێکدا چووەتەنێو نۆیەمین ساڵەوە کە زیاتر لە یازدە ملوێن سوری پێویستیان بەیارمەتییە مرۆییەکان هەیەو زیاتر لە پێنج ملوێن کەسیش لە سوریا چوونەدەر و ئاوارە بوون.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

سوپای سوریا لە ساڵی٢٠١٨ بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکی ڕووسیا توانی گرووپی ترۆریستیی داعش و ترۆریستانی دیکەی جێی داکۆکی ڕەوتی رۆژاوایی-عەرەبی بەرەوڕووی شکست بکات.

سەرپەیڤ