ئادار 12, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی ترۆریستان بۆ زاڵبوون بەسەر پێگە سەربازیەکان لە

هێزەکانی سوپای سوریا هەوڵی ترۆریستانی تەکفیری بۆ زاڵبوون بەسەر پێگە سەربازییەکان لە گردووپەڕی "حەماە"یان بێ ئاکام کرد.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی سانا، ترۆریستانی تەکفیری لە سوریا هەوڵیان دا، کۆنترۆڵی پێگە سەربازییەکان بگرنەدەست و بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجە هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی "محردە" لە گردووپەڕی باکوری "حەماە" لە رۆژاوای ئەو وڵاتە.

هێزە سوریەکان بەهۆی کاردانەوەی لەکاتی پێویستیان، ژمارێک ترۆریستیان کوشت و پێشیان گرت بە زاڵبوونیان بەسەر پێگە سەربازیەکان.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایانگەیاند، سی وهەشت کەس لە ئەندامانی داعش لە نەبەرد لەسەر ناوچەی باغۆز کوژراون.

پاشماوەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش ئێستا لە بەشگەلێکی ناوچەی باغۆز و ناوچە سنوریەکانی سوریاو عێراق ئامادەن. شارۆچکەی باغۆز لەدەست هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دایە کەزۆربەیان شەڕڤانی کوردن و هەڵمەتی پاکتاوکرانی ئەو شارۆچکە لەبوونی داعش، دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ