ئادار 14, 2019 09:20 Asia/Tehran
  • ئەمریکاو بریتانیا کڵاو سپییەکانیان لە سووریا پێک ھێنا

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژنێڤ ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەمریکاو بریتانیا تاقمی ناسراو بە «کڵاو سپییەکان»یان لە سووریاو وەکوو قۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکان پێکھێناو بارەبوویان کردن.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، حیسامەددین ئاڵا نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکاو بریتانیا تاقمی ناسراو بە «کڵاو سپییەکان»یان پێکھێنا ھەتا وەک ئامێرێکی بانگەشەکردن بۆ پەژارەی مرۆڤی و لە خزمەتی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی سووریا بەکاریان بھێنن، وتیشی: وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگریی کڵاوسپییەکانیان کردو وەک کۆمەڵێک پاڵەوانی درۆینە بانگەشەیان بۆ دەکەن.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ڕزگار کردنی گەڕەکەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری حەڵەب و ناوچەکانی غوتەی ڕۆژھەڵات لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و تاقمە ھاوڕەوتەکانیان، بەڵگەو زانیاریی وردو زۆری لە بارەی پەیوەندیی پتەوی کڵاوسپییەکان لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان و ڕۆڵی ئەم گروپە لە بڵاو کردنەوەی ھەواڵی درۆینەو ساختەی ھاوپەیوەند بە بوردومانی مۆڵگەی خەڵکی سڤیل و بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی لە تەواوی ناوچەکانی سووریادا، د ەست خستین.

ئاڵا وتیشی: کڵاو سپییەکان بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە مەڕ ڕووداوەکان دەیاندرایە نەدەجوڵانەوە، بەڵکو بە گوێرەی ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەدرا ھەڵس و کەوتیان دەکرد.

سەرپەیڤ