دۆزرانەوەی چەکی چێکراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەورووبەری دەرعای سوریا
ئادار 14, 2019 17:39 Asia/Tehran
سوپای سوریا باسی دۆزرانەوەی ژومارێکی زۆر چەکی چێکراوی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد لە دەورووبەری دەرعای ئەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سوریا سانا، سوپای سوریا چەک و کەرەستەی بە جێماو لە تیرۆریستانی تەکفیری داعش و چێکراوی ئیسرایئلی لە ڕەوتی پاکتاو کردنی ناوچەی حارە لە دەورووبەری دەرعا، دۆزییەوە .
سەرباری کۆتایی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دەورووبەری شاری دیمەشق و باشووری سوریا لە ساڵی ڕابردوو، جارجارێک چەک و کەرەستەگەلێک کە تیرۆریستان بە دژی دەوڵەت و سوپای سوریا کەڵکی وەردەگرن،دەدۆزرێنەوە و دەستیان بەسەردا دەگیردرێ.
ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هاوڕێ لەگەڵ هەندێ لە وڵاتانی ناوچە لەسەرەتای دەستپێکرانی قەیرانی سوریا لەساڵی 2011، دابینکەرانی سەرەکیی چەکی تیرۆریستان بوونە .