پێداگریی چاوش ئۆغڵوو لەسەر کاریگەریی دانانی دانوستانی ئاستانە لەسەر پاوەجێی سووریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا ، متمانە بەدیهێنان لە نێوان لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان لە سووریا و پاوەجێی و ئاسایشی ڕوو لە پەرەی ئەم وڵاتەی بە دەسکەوتی دانوستانەکانی ئاستانە زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی ؛ "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی "داکۆکی لە داهاتووی سوریا و ناوچە" لە بروکسێل وتی: دانوستانەکانی تورکیا، ئێران و ڕوسیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکاری دانوستانی ئاستانە دوەرێکی بنیاتنەر و کاریگەری لە پرۆسەی متمانە بەدیهێنان لە نێوان لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان و هەروەها بەرتەسک کردنەوەی ئاگری شەڕ و ناکۆکیی لە سووریادا هەبووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: ئانکارا لە هەواهەنگییەکی تۆکمە و تەواو لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕێگای پرۆسەی ئاستانەوە یارمەتیی دەدات بە دۆزرانەوەی ڕێکارێکی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا .
چاوش ئۆغلوو راشکاوانە ڕایگەیاند؛ بە هۆی هاوکاری هاوبەشی لە دانوستانەکانی ئاستانە، پرۆسەی پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا گەیشتۆتە قۆناغی یەکجاری و هیوادارین بوار خۆش بێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە سورویا لە ژێر چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سێهەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ناوی "داکۆکی لە داهاتووی سووریا و ناوچە" لە ١٢ تا ١٤ی مارس لە بروکسێل بەڕێوە چوو.