ئادار 16, 2019 11:42 Asia/Tehran
  • روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ : 370 هەزار کەس لە قەیرانی سوریادا گیانیان لەدەستداوە

گروپی ناسراو بە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند : لە قەیرانی هەشت ساڵەی سوریادا زیاتر لە 370 هەزار کەس لەوان 112 هەزار کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، تاقمی ناسرا و بە روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ  رۆژی هەینی لە راپۆرێکدا بە ئاماژە بە ئاماری قوربانیانی شەڕی هەشت ساڵە لە سوریا رایگەیاند : بە دەسپێبوونی قەیرانی سوریا لە مارسی 2011 ، تا ئێستا 371 هەزار و 222 کەس گیانیان لە دەستداوە کە لە نێو قوربانیاندا ، زیاتر لە 21 هزار مناڵ و 13 هەزار ژن دەبینرێن .

بە پێی راپۆرتی روانگی سوری بۆ مافی مرۆڤ ، ئەم ئامارە بریتی لەو قوربانیانە دەبێ کە مەرگی ئەوان لە بۆردومانەکاندا راپۆرت کراوە .

 سوریا لە ساڵی 2001 وە بە ئامدەبوونی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر  داکۆکی رۆژاوا و وڵاتانی یەکگرتووی لە ناوچەکەدا ، شایەتی شەڕێکی ماڵوێرانکەر بووە کە ئەنجامەکەی هەزاران کوژراو و ملوێنان ئاوارە بووە .

 

سەرپەیڤ