Mar 16, 2019 18:24 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بۆسەر ئۆردوگای

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا، ئۆردوگای باغۆز لە گردووپەڕی پارێزگای دێرەزوور، هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سوریا، یان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا)؛ لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر ئۆردوگای باغۆز، ژمارێک کەسی سیڤیلی سوری کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا دووشەممەی حەوتەی ڕابردووش ئۆردوگای باغۆزیان بۆردومان کرد کە قوربانی بوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە کە ژمارێکی زۆر لەو قوربانیانە، ژن ومنداڵ بوون.

ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان، کەسانی سیڤیل لە سوریاو عێراقی کردۆتە ئامانج.

لەهەواڵێکی دیکەدا، سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند؛ لەئەنجامی تەقەودەسڕێژی کەسانی نەناس بۆسەر ناوچەی "الصوانە" لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای "حۆمس" لانیکەم پێنج کەسی سیڤیل کوژران.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان وئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو بەڵام لە چەند ساڵی رابردووداو پاش سەرکەوتنی هێزە سوریەکان بەیارمەتی هێزە خۆڕاگرەکان ئەو قەیرانە خەریکە دائەمرکێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت