ئادار 16, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی گوترێش لە مەڕ تەشەنەپێدرانی ئاڵۆزی لە ئەدلیبی سووریا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە پەرەی تیکەڵچوون لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لە پاڕێزگەی ئەدلیبی سووریا نیگەرانی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، ئانتۆنێو گوترێش ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک ، بەبی ئاماژەدان بە جەنایەتی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سووریا وبنپێکردنی پەیتا پەیتای ئاگر بەس لە لایەن ئەوانەوە، لە هەموو لایەنەکانی تێکەڵچوو داوای کرد هەتا پێبەند بن بە جێ بەجی کردنی ئاگر بەسەکە. گوترێش بە راگەیاندنی ئەمەکە لە سووریا ١١ ملیۆن و٧٠٠ هەزار کەس پیویستیان بە یارمەتی و ئەمنیەت وئاسایش هەیە ، خوازیاری دڕێژەی ناردنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بەم وڵاتە بوون. لە حاڵی حازرپارێزگەی ئەدلیب لە ژێر داگیرکاری گروپە تیرۆریستەکان دایە وبڕیاربوو بە پێی ڕێککەوتنی سوچی ، گروپە تیرۆریستەکانی ناوچەی پاک کراو لە چەک بەجێ بهێڵن کە لە کردەوە دا وەها شتێک ڕووی نەداوە وتیرۆریستەکان هەرلەم ناوچەیە ، بنکە وبارەگای سوپای سووریایان داوەتە بەر پەلامار. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا کە لەگەڵ خۆڕاگری خەڵک ودەوڵەتی سووریا ، ئەم دەسدرێژیە ناکارامە مایەوە.

سەرپەیڤ