ئادار 18, 2019 14:56 Asia/Tehran
  • سوریا هاوپەیمانیی ئەمریکیی بە تاوانی جەنگیی تاوانبار کرد

حکومەتی سوریا ، هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردەیی ئەمریکای تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، بەیاننامەی دەرچوو لە لایەن ئەمریکا ، فەڕەنسە ، بەریتانیا و ئاڵمان بە بۆنەی ساڵهاتی قەیرانی سوریا ( 15ی مارسی 2011) ، بەڵگەیەکی مێژوویی درۆ و دووڕووییە و وڵاتانێک کە ئەم بەیاننامەیان دەرکردووە ، بەرپرسی سەرەکیی کوشتاری خەڵکی سوریا و وڵاتانی ناوچەکەن .

 سێ وڵاتی ئوروپایی ئەندامی  هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە گەڵ ئاڵمان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند تا کاتێک کە پرۆسەیەکی سیاسیی دڵنیا و راستەقینە لە سوریا ئەنجام نەدرێ ، ئەوان هیچ یارمەتیەک نادەن بە بنیاتنانەوە عێراق .

 وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە ، سوریا هەرگیز لەم وڵاتانە بۆ بنیاتنانەوەی سوریا بانگێشت ناکات ، چونکە ئەوان دەبێ زیانبایی کوشتار و وێرانکاریەکان بدەن .

 وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە ، تاوانکاریی و کارەساتی دڕندانەی تاقمە تیرۆریستیەکان لە سوریا و ئەوەی کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی لە دەرەوەی شەرعیەتی نێودەوڵەتیی ئەنجامیانداوە ، تاوانی جەنگیی و دژی مرۆیی دێتە ئەژمار و پەڵەیەکی پڕ شوورەییە لەسەر ناوچاوانی ئەم دیموکراسیە درۆیینەی رۆژاواییەکان .

سەرپەیڤ