ئادار 18, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • رووسیا : بارودۆخی چالاکیی هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە جەولان

بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، بارودۆخ لەبارە بۆ چالاکیی هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ڤلادیمیر ئیوانۆفسکی" لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، هەموو بارودۆخ بەتەواوەتی ئامادەکراوە بۆ هەنگاونانی هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن لایەنی سوریەوە لە بەرزاییەکانی جەولان بۆ هێنانەدی بنکەو ناوەندە چاودێریەکان و ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی ئاشتی پارێزان لەو ناوچەیە.

سەربازانی ڕووسی، بەڕەزامەندیی حکومەتی سوریا لەساڵی٢٠١٥وە لەو وڵاتە چالاکن و یارمەتیدەرن لە گەشت لێدانەکان لەناوچەی جیاکەرەوە لە ئیدلەب و بەرزاییەکانی جەولان وهەروەها پاراستنی گیانی کاروانەکانی فریاگوزاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان.

بەرزاییەکانی جەولان، ناوچەیەکی کوێستانی و شاخاویی سەربە پارێزگای قۆنەیتەرە لەباشوری ڕۆژاوای سوریایە.

رژیمی زایۆنی لەساڵی١٩٦٧ بەشی زۆری ئەو ناوچەی سوریای داگیرکردو لەو کاتەوە سەرباری بڕیارنامە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، خۆی بواردووە لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچەیە بە حکومەتی سوریا.

جەولانی داگیرکراو لەبەر هۆکاری وەک، خاوەنیەتی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئاوی شیرین، مەودای کەمی حەفتا کیلۆمەتری هەتا دەمشق، هەڵکەوتن لە شوێنی یەکگرتنەوەی سوریا، فەلەستینی داگیرکراو و ئۆردۆن و زاڵبوون بەسەر ناوچەکانی دەورووبەر، گرینگایەتیەکی زۆری هەیە.

سەرپەیڤ