ئادار 18, 2019 20:55 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی سوریا: ئەمریکاو هێزە داگیرکەرەکان دەبێ لە سوریا بچنەدەر

وەزیری بەرگریی سوریا وتی: ئەمریکا و هێزە داگیرکەرەکان دەبێ لە سوریا بچنەدەر و ئامادەبوونیان بەشێوەی نایاساییە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب" وەزیری بەرگریی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکانی ئەرکانی هاوبەشی عێراق و ئێران لە دەمشق وتی: هیچ کەس ناتوانێ پێش بگرێ بە حکومەتی سوریا لە جێ بەجێ کردنی بژارەکانی بەگوێرەی داواکاریی خەڵکانی سوری.

عەبدوڵڵا ئەیوب بەئاماژە بەوەی کە هێزە سوریەکان راستەوخۆ بەرەوڕووی داعش و ترۆریستانی دیکە دەبنەوە، وتی: دەوری دۆستان و هاوپەیمانان لە هاتنەدی دەسکەوتە مەیدانییەکان گرینگ بوو.

وەزیری بەرگریی سوریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەسدرێژکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا لەبەر لاوازبوونی ورەی ترۆریستانە، وتی: پاش خەسار و زیان دیتن و شکست هێنانی ترۆریستان، زایۆنییەکان دەسدرێژکاریەکانیان دەس پێ کرد چونکە ترۆریستان بەرنامەکانی ئیسرائیل جێ بەجێ دەکەن.

سەرداری سەرلەشکەر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رۆژی یەکشەممە بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی ئێران، سوریاو عێراق بەتەوەری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم گەیشتە دەمشق.

کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی سەرۆکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی ئێران، عێراق و سوریا بەشێوەی ڕێک وپێک و بەمەبەستی تاووتوێ ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ