پێداگریی سەرلەشکر باقری لەسەر درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : سەرۆک ئەرکانە گشتیەکانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سوریا و ئێراق لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زۆرتر لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێداگرییان کرد .
سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە سوریا یە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتیشی : لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان ئێران و ئێراق و سوریا لە دیمەشق لەسەر پێویستیی هەماهەنگی لە نێوان ئەم سێ وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و بەمەبەستی دامەزرانی هێوری لە سنوورە هاوبەشەکان ڕێککەوتن کرا.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، سوریا و ئێراق، لەسەر پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم گەیشتە دیمەشق.
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک ئەرکانە گشتیەکانیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی ئێران، ئێراق و سوریا بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕێگەکانی بەرەنگار بونەوەی تیرۆریستم ، بە شێوەی دەورەیی بەڕێوە دەچێت.
بردنەسەری هاوکاری بەرگرییانە و سەربازی، ڕاوێژکاری و هاوبیروڕایی سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هەماهەنگی و هاوبیرورایی سێ وڵاتی ئێران، ئێراق وسوریا لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی ، لە نموونەی ئامانجەکانی سەفەری سەرلەشکر باقری بۆ سوریایە .
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها ڕۆژی سێ شەممە بە گەیشتن بۆ قوڵایی ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی سوریا لە دەیروزوور ، مەیادین و بوکەمال، لەگەڵ خەباتکارانی سوری و ڕاوێژکارانی ئێرانی دیدار و وتووێژی کرد .
قەیران لە سوریا لەساڵی دووهەزار و یازدە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان دەست پێکراوە، دوابەدوای ئەم قەیرانە، سوریا داوای لە ئێران کرد ، یارمەتی بداتە دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان.
سوپای سوریا بەپێی یارمەتی ڕاوێژکارانی ئێرانی توانی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش، دابخات.