ئادار 24, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لەمیانەی تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سووریا لە ئیدلەب

دە ئەندامی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سوریا لە دەورووبەری ناوچەی "جرجناز" لەباشوری ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژ‌هەڵاتی سووریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی سوریا(سانا)؛ لەو تێکهەڵچوونەدا هەروەها ژمارێک حەشارگەی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلەب دەستیان بەسەرداگیراو تێکشکێندران. هەروەها بڕێکی زۆری چەکەمەنی و کەلوپەلی ترۆریستانیش لەناوبرا.

رۆژی ڕابردوو(شەممە) ش ‌هێزەکانی سوریا بە ناسکردنی ژمارێک حەشارگەی ترۆریستان لە گوندی "ترعی" لەباشوری ئیدلەب و نزیک "حەما" دەستیان کرد بە تێکشکاندنیان.

پارێزگای ئیدلەب، دواپێگەی ترۆریستان لە سوریا دێتەئەژمار. هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی سوپای سوریا بۆ رزگارکردنی ئیدلەب لە چنگ ترۆریستن، هەموو جارێک تەوەری رۆژاوایی بەسەرکردایەتی ئەمریکا و بەهەرانانەوەو دهۆی جۆربەجۆر لەهەوڵی ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتەدابوون هەتا بوارخۆش بکەن بۆ پاراستن وبوژاندنەوەی تاقمە ترۆریستییەکان.

سەرپەیڤ