لاورۆڤ: زۆربەی وەزیرانی عەرەبی ، ڕازین بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب
وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوتی : زۆربەی وەزیرانی عەرەبی بەشدار لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب، ڕازین بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەب.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سێرگێئی لاوروڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەب، ئەم دەرفەتە بەم دامەزراوەیە دەدات کە یارمەتی بدەنە چارەسەرکردنی ڕەوشی سوریا.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕەوشی ئەدلیب لەباکووری سوریاش وتی : تیرۆریستان ناتوانن بۆ هەمیشە لەوێ بمێننەوە و ئەم گرفتە دەبێ چارەسەر بکرێت.
پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی چواردە وڵاتی عەرەبی و هەروەها وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب ساڵی 2009 بەشێوەی ڕەسمی کاری خۆی دەستپێکرد .