دەستبەسەرداگیرانی چەکەمەنی چێکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل لەباشوری رۆژاوای سوریا
لەهەڵمەتی پاکتاوکرانی ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی ترۆریستان لە گردووپەڕی "قۆنیتەرە" لەباشوری رۆژاوای سوریا، دەست بەسەر بڕێکی بەرچاو لەچەکەمەنی و تەقەمەنی چێکراوی ئەمریکاو ئیسرائیل داگیرا.
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای سوریا لەو هەڵمەتەی پاکتاوکردندا، ڕەشاشی مامناونجی، مووشەکی زیرەک، مین، ئامێری هاوپێوەند بە سەتەلایت و ئامێری دۆزینەوەی ماددەی تەقینەوەیی چێکراوی ئەمریکاو ئیسرائیلیان لە گردووپەڕی قۆنیتەرە دۆزیەوە.
بەرلەوەش سوپای سوریا چەندین جار، هەماری چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی چێکراوی ئیسرائیل وهەروەها وڵاتانی رۆژاوایی لەوان ئەمریکایان لە شوێنە جیاجیاکانی سوریا دۆزیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرەکان، ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و ژمارێک وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس، لەرەوتی قەیرانی سوریا بۆ داکۆکی لە ترۆریزم ٤٤٠ ملیارد دۆلاریان خەرج کردووە.