May 08, 2019 19:18 Asia/Tehran
  • لاۆرۆف

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا لەدووی پارچە پارچە کرانی سووریایە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین ، سرگئی لاۆرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەویەکی هاوبەش لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف هاوتای ئێرانی خۆی لە مسکۆ وتی کردەوەی واشنتۆن بۆ گواستنەوەی کوردەکان بۆ ناوچەی عەرەب نشین ، هەوڵ بۆ پارچە پارچە کردنی سووریایە. لاۆرۆف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بوونی هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا نایاساییە ، پیداگری کرد کە بوونی ئێڕان لە سووریا بەپێی بانگهێشتی دەوڵەتی ئەم وڵاتەومسکۆ یش دەمیق بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆریستەکان یارمەتی ئەدات. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە هەڕەشەی سەربازی ئەمریکا لە دژی وڵاتانی تر وتی: بڕیاری واشنتۆن لە ناردنی کۆپاپۆڕی فڕٶکە هەڵگر بۆسەر ناوچەی کەنداوی فارس هەرئەو ڕێگا وڕەوشتەی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ووڤەنزۆئیلایە . دەوڵەتی ئەمریکا وێڕای پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان لە سووریا ، لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە لە مەڕ سووریا یش کارشکینی دەکات.

سەرپەیڤ