May 12, 2019 17:09 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ منداڵی سووری لە پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دەورووبەری حەمما

لە پەلاماری تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەی سەقلیبییە ، دەورووبەری حەممای سووریا، سێ منداڵی سووری کوژران و ژمارێکی خەڵکی لاشەڕ بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر، هێزی ئاسمانی و یەکەی تۆپخانەی سوپای سوریا ڕوژی شەممە چەند ناوەندی کۆبوونەوەی تیرۆریستاین تەحریری شامیان لە پارێزگەکانی ئەدلیب و حەما دایە بەر پەلامار.

سوپای  سوریا هەروەها ئوپراسیۆنی پاکتاوکردنی باکووری پارێزگەی حەما و ئەدلیبیان  دەستپێکردووە و تائێستا ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشتووە و چەند ناوچەی داگیرکراویشیان ئازاد کردووە.

تیپی چوارەمی سوپای سوریاش  بۆ پاکتاوکردن و وەدەرنانی  پاشماوەی تیرۆریستان و دەستپێکردنی ئۆپرسیۆنی سەربازی بە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان،

کەرەستەی سەربازی خۆیان لە لازقییە لە ڕۆژاوای سوریا سەقامگیر کردووە.

هەرلەم حاڵەدا، ناوەندی ئاشتی ڕوسیا سەقامگیر لە سوریاش باسی پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکانی کرد بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی جەب زور و ڕۆیسە ئیسکەندەر لە پارێزگەی لازقییە.

سەرپەیڤ