نیگەرانیی ڕووسیا لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سوریا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : موسکو لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سوریا نیگەرانە، چونکە ئەم کارەی کۆشکی سپی بە دزی سەروەری و دەسەڵاتی خاکی سوریا دەزانێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، سێرگێئی ریابکوڤ ف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ئێران، تورکیا و ڕووسیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە، بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سوریا لە ئاستی سیاسی و بەکردەوەیی هەمیشە وتووێژ دەکەن.
سێرگێئی ریابکوڤ وتی : ڕووسیا لە تەنیشت تورکیا، ئێران و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا لە پێناو پێکهاتنی لیژنەی هاوبەشی یاسای بنەڕەتی لەنێوان لایەنەکانی سوری دا هەوڵ دەدات هەتا ئەم لیژنەیە بۆ چاکسازی دەستوور لەم وڵاتە ، ڕوانگەیەکی یەکپارچەی دەست کەوێ.
لەلایەکی دیکەوە، ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا جارێکی تر لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مایک پۆمپێئوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری سووچی لەسەر پێویستی سەروەری و دەسەڵاتی خاکی سوریا، پێداگری کرد.