شەهید بوونی ١٠ فەلەستینی لە پەلاماری مووشەکیی بۆ سەر ئۆردوگای ئاوارەکانی فەلەستین لە حەڵەبی سووریا
May 17, 2019 12:20 Asia/Tehran
بە هۆی پەلاماری مووشەکیی تیرۆریستانی ئەنوسرە بۆ سەر ئۆردوگای فەلەستینییەکان لە حەڵەب (باکووری سووریا) ١٠ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ لە نێو شەهیدانی پەلاماری مووشەکیی ئێوارەی پێنجشەممەی تیرۆریستانی ئەنوسرە بۆ سەر ئۆردوگای فەلەستینییەکان تەرمی چوار منداڵی فەلەستینی دەبیندرێ.
لەو پەلامارە مووشەکییەدا لانیکەم ٣٠ فەلەستینیش بریندار بوون.
دۆخی تەندرووستیی ژمارێک لەو بریندارانە بە نالەبار ڕاگەیەندراوە.