بەرپەرچ درانەوەی پەلامارەکانی تیرۆریستان لە ئیدلیب و حەماه لە لایەن سوپای سووریاوە
هێزەکانی سوپای سوریا پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی ئەنوسرە بۆ سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی ئیدلیب و "حەما"ی ئەم وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ، پەلاماری ڕۆژی پێنجشەممەی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە بۆ سەر ڕێگای نێوان گوندەکانی باب الطاقه و الحویز لە پارێزگای "حەما" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سووریا لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەوە بەرپەرچ درایەوە و زەبر و زیانێکی قورسیش لە هێز و کەرەستەکانیان کەوت.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەروەها بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە گوند و شارۆچکەکانی الهبیط، عابدین و معره النعمان لە باشووری ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریاش وەبەر پەلاماری ڕاکێتی و تۆپخانەیی سوپای سووریا کەوت و زەبرێکی قورسی لێیان دا.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.