May 17, 2019 15:54 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراوو بریندار لەئاکامی تەقینەوەی ترۆمۆبێلێکی بۆمبئاخنکراو لە

بەهۆی تەقینەوەی ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری مەنبیج لە پارێزگەی حەڵەبی باکووری سووریا ، لانی کەم حەوت کەس کوژران یا برینداربوون.

هەواڵدەری ئاڵمان بە گیڕانەوە لە ناوەندی زانیاری گەیاندنی هێزە کانی دێموکراتی سووریا ڕایگەیاند، هێرشبەرێک ڕۆژی پێنجشەممە بە ترۆمۆبیلی بۆمب ئاخنکراو پەلاماری کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری مەنبیج کە بە هۆیەوە هێزێکی پۆلیس کوژراو وشەش کەسیش برینداربوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە نێوان برینداران منداڵێک وبڕیک ئەندامی گروپی بەناو هێزەکانی دێموکراتی سووریا بە ناوی حەسەدەیش بەشدارن. لە لایەکی ترەوە بڕیک لە سەرچاوە ناڕازیەکانی سووری ڕایانگەیاند ، بە هۆی پەلامار بۆسەر بنکەیەکی سەربە هێزە کوردەکانی بەناو"  ئاسایش "چوارکەس کوژران وفرەتر لە دە کەسیش بریندار بوون. تیرۆریستەکان شەوی سێشەممە بە دە موشەک ، ئۆردوگای " ئەلنیرب" لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب،یان دایە بە ر دەسرێژ. لەحاڵی حازر ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە پارێزگەی ئەدلیب وباکووری حەما وڕۆژئاوای حەڵەب دان . سووریا هەڵمەتێکی بۆ پاکتاو کردنی باکووری پارێزگەی حەما وپاشان پارێزگەی ئیدلیب دەسپێکردووە وهەتا ئێستاکە ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکان کوژراون وچەند ناوچەیشیان ئازاد کردووە.

سەرپەیڤ