May 18, 2019 15:52 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئوروپا، ئابلۆقە سەپێندراوەکانی سەر سووریای درێژ کردەوە

یەکێتی ئوروپا، گەمارۆو ئابلۆقە سەپێندراوەکانی دژبە حکومەتی سووریای درێژ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، یەکێتی ئوروپا رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ٢٨ وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییە بڕیاریان داوە بایکۆت و گەمارۆی دژ بە حکومەتی سوریا بۆ ساڵێکی دیکە هەتا یەکەمی ژۆئەنی٢٠٢٠ درێژ بکەنەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پێڕستی ئێستا قەدەغەی موسافرەتی و دەستبەسەرداگیرانی دارایی٢٧٠ کەس و حەفتا دەزگە لەخۆدەگرێ کە لەگەڵ حکومەتی سوریادا لەپەیوەندیدان.

لەماڵپەڕی راگەیاندنی یەکێتی ئوروپادا هاتووە؛ بایکۆتەکانی ئێستای دژبە سوریا ، بایکۆتی نەوتی، بەرتەسک کرانی سەرمایەنانەوەو بلۆکەکرانی داراییەکانی بانکی ناوەندی دەگرێتەوە.

ئەو ئابلۆقانە لەبارودۆخێکدا درێژ دەکرێتەوە کە هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی و شکستی گرووپە توندڕەو و ترۆریستییەکان کە بەپاڵپشتیی ژمارێک وڵاتی عەرەب، شەڕێکی خوێنبار و وێرانکارییان لەسوریادا وەڕێ خستووە، ئاسۆیەکی هیوابەخشی بەخۆوەگرتووە.

سەرپەیڤ